دەربارەی رانیە

 

زانیـاری گشتی لـەسەری #قەزای_ڕانیە بـزانــە:-

① مێژووى به‌قـه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌رده‌مى #عوسمانیه‌کان لە سالی (۱۷۸۹) ئەوکات سەر بە شارەزوور بووە کە (کەرکـووک) ناوەندەکەی بووە، دوواتر لەساڵی (۱۹۲۱) خرایە سەر لیوای هەولێر , پاشان لەساڵی(۱۹٥٦) خراوەتەوە سەر سلێمانی .

② لەڕووی #ڕووبەرەوە کۆی گشـتی ڕووبەری قـەزای ڕانیـە ( ۸٥۲٫۷۸)کـم۲ ،کەناحیەکانی بەم شـێوەیه دابەشبوون:-
ٲ-سـەنتەر(۷٤٫٤۷)کم۲ .
ب- چوارقوڕنە( ۲۲۷٫۰٦)کم۲.
ج- حاجیاوا(۷٥٫۹۱)کم۲ .
ء- بێتواتە(۲۷۱٫۲۸)کم۲ .
ز-سەرکەپکان(۲۰٤٫۰٦)کم۲.

③ قەزای ڕانیە لە ۱٫۱٪ خاکی هەرێمی کوردستان و وە لــە ۷٫٥٪ خاکی پارێزگای سلێمانی پێک دێنێت.

④بەرزی شارەکە لەئاستی ڕووی دەریاوە. (٥٨۰)م. بەرزترین چیا لەقەزای ڕانیە دەكەوێتە :-

ٲ-بەشى باكورى بەناوی (#چياى_بێترخێن) لە #دۆڵی_شاورێ كەبەرزيەكەى (۲٥۰٥)م، لەئاستی ڕووی دەریاوە،
ب- نزمترين ناوچەش لەرانيە (٤۷۱)م،لەئاستى رووى دەریاوە، دەکەوێتە ژێر (#دەریاچەی_دووکان) ەوە بەشی باشوری ڕۆژ هەڵاتی شاری ڕانیە.

ج- شاری ڕانیە لەلاپاڵی چیای(#کێوەڕەش)هەڵکەوتووە، کەبەرزی چیاکە لەئاستی ڕووی دەریا (۱۷۲٤) م.

✪تێبینی / (خودی شارەکە ٥۸۰ مەتر بەرزە لەئاستی ڕووی دەریا، بەچیای کێوەڕەشەوە دەگاتە ۱۷۲٤م.
واتا چیاکە ۱۱٤٤م بەرزە،. بەرزی شارەکەش ٥۸۰ م بەرزە ، تێکڕای هەردووکیان دەگاتە ۱۷۲٤ م)

⑤ قەزای ڕانیە بەبڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران لەبەرواری ۲۰۱٤/٤/۱۰ هەردوو ناحیەی (بنگرد و خدران)ی خرایە سەر ،(✪بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع نەخرایە بواری جێبەجێکردنەوە) لەبەرواری ۲۰۱۱/۸/۲۳ بەفەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم، ڕانیە بووە ناوەندی #ئیدارەی_ڕاپەڕین.

⑥ شاری ڕانـیـە دەكەوێتە باكووری خورهەڵاتی هەرێمـی كوردستان ، و باکووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانییەوە و نزیکەی ۱٤٦ لە شاری سلێمانی دوورە . دەکەوێتە نزیکەی ۱۲کم خۆرهەڵاتی شاری هه ولێرەوە و ، ته نها ٦٥ کم له کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوه دوورە .

⑦ #ژمارەی_دانیشتووان ی ئەم قەزایه بەپێی مەزەندەی ساڵی ۲۰۱۸ی دەستەی ئاماری ھەرێمدا(۲٤۱٫۲٦۱) دووسەدو چل و یەک هەزارو دووسەدو شەست و یەک، کەس بووە

⑧ سـنووری قەزاکه بەم شـێوەیەیە :
لە خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ قەزای پشدەر هاوسـنوورە ، لە باکورییش لەگەل قەزای سۆران ، لە باکوری خۆرئاوا هاوسـنووری قەزای شەقڵاوەیە ، لەبەشـی خـۆرئـاوا لەگەل قـەزای کـۆیە هاوسـنوورە ، سـنووری بـاشـووری لەگەڵ دەریـاچـەی دۆکان و سـنووری بـاشـووری خـۆرئاوای لەگەڵ قـەزای دۆکانە,واتا هێڵی سـنووری جـیاکەرەوەی باکوری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانیە لەگەڵ پارێزگای هەولێر .

⑨ مەركەزی شاری ڕانیە سەرباری دەشتێكی بەپیت‌ و فراوان بە چیا دەورە دراوە, بەشی باكووری ئەو شارە بەچیای کێوەڕەش دەورە دراوە،بەشی باشووری رۆژئاوای چیاكانی حاجیلە و ماكۆكە لەنێوان ڕانیە و چوارقوڕنە، لە باشوورەوە بە چیای كۆسرەت‌ و زێی بچوك‌ و لە خۆرهەڵاتیش بە چیای ئاسۆس و چیای كۆلارە‌ و لە خۆرئاوای چیای بەنی حەریرە.

⑩- ڕاپەڕین ‌له‌م شاره‌وه‌ له ‌۱۹۹۱/۳/٥ کڵپه‌ى سه‌ند و نازناوى ( #ده‌روازه‌ى_ڕاپه‌رین )ى بۆ خۆى مسۆگه‌رکرد.

۱۱- یه‌که‌م بڵاوکراوه‌ له‌ساڵى ۱۹٤۲ به‌ناوى #بڵێسـه‌ ده‌رچووه‌ له ‌ڕانیه‌ .

۱۲- لەسەر ناوی ڕانیە چەندین بۆچوونی جیاواز ، بەڵام بەڕای مێژوونووسان و توێژەرانی دەڤەرەکە، ڕای دروست ئەوەیە کە :-
مامۆستا (#شاكر_فەتاح) باسی کردووە، کە ناوی ڕانیە بۆ (ران) رانەمەڕ ، شوێنێكی لەبار بۆ بەخێوكردنی مەڕوماڵاتەوە دەگێرێتەوە .کاتی خۆی کۆچەرەکان بانگی یەکیان کردووە کە لێرە نیشتەجێ بن چونکە (#ڕەن)نییە، واتا ڕووتەن و بەردەڵان نییە.
—————-٭٭٭٭٭٭——————
ئـا. م.سەردار عبدالـرحمن ٳبـراهیم (#سەحەری)

‌ #ڕانیە

………

 

 

شارێکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی ئیدارەی راپەڕین و قەزای ڕانیەیە. لە مێژووی باشووری کوردستاندا، ڕانیە بە دەروازەی ڕاپەڕین بەناوبانگە، کە ئەوەش دەگەرێتە بۆ ڕاپەڕینی ١٩٩١ کە لەم شارەوە سەری ھەڵدا. ڕانیە دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی و نزیکەی ١٣٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی دوورە. ڕانیە بە شاخەکانی کێوەڕەش و حاجیلە و ئاسۆس دەورە دراوە و لە ڕووی کشتوکاڵیەوە دەشتی ڕانیە بەناوبانگە و خاکەکەی بە پیتە.

زانیارییەکان

نـــــاو

ناوی رانیە لەسەر ناوی ڕانیە چەندین بۆچوونی جیاواز ھەیە, بەنمونە لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێرنەوە کە ناوی رانیە لە (ڕانک)و (چۆخە)وە ھاتووە! رانک‌ و چۆخە جل و بەرگێکی رەسەنیکوردیە, گوایە شوانێک لە بەرزایەکی قەندیلەوە ڕانکەکەی لێ‌ بە ئاودا چووە, پاشان لە سەرچاوەی ئاوی(قولە) کە دەکەوێتە ناوەراستی شاری رانیە دۆزراوەتەوە, بەمەش ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە ھاتبێت.

کەسانی تر پێیان وایە لە ناوی پاشایەکی کۆنەوە ھاتوە بەناوی (رەھانشا).

مەلا روف سلێمان حەوێزی پێی وایە ناوی رانیە لە (رۆندیات)ەوە ھاتووە.

جمال بابان رای وایە ناوی رانیە لە (راە+نیاە) ھاتوە بەواتای ڕێ‌ نیشاندەر.

مامۆستا شاکر فەتاح ناوی رانیە بۆ (ران) رانەمەڕ, شوێنێکی لەبار بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەوە دەگێرێتەوە.

کەسایەتیەکی وەک محمود قادر فەرەج پێی وابوو ناوی ڕانیە لە (ڕەن)ەوە ھاتووە.

برایم بەگ کەسایەتیەکی بەتەمەنی ناو رانیە کە ئێستا کۆچی دوایی کردوە پێی وابوو ناوی رانیە لە (رێ‌+نیە)ەوە ھاتووە, واتە ناوچەی رانیە لە کۆندا بیشەڵان‌و ناوچەیەکی چڕبووە و رێی کەم بووە.

لە رۆژنامەیەکی کوردستانی نوێ‌ ژمارە(٢٤٧٦) بۆچونێک خراوەتە روو کە ناوی رانیە لە ئۆرانیەوە ھاتوە کە گوایە لە وشەیەکی یۆنانی لە ئۆرانس یان ئۆرانیەوە ھاتوە کە بە واتای ئاسمان دێت, بۆچوونی تر زۆرە لەسەر ناوی رانیە کە رەنگە ساخکردنەوەیان بەدواداچوونی کاتێکی زیاتری بوێت.

مێژوو

لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە ڕانیە سەر بە ئەمارەتی بابان بووە، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی میر محمدی ڕەواندز، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان. ڕانیە لە ساڵی ١٨٩٧وە سنجاقێکی سلێمانی سەر بە ئەیالەتی شارەزوور بووە کە ناوەندەکەی کەرکووک بووە. لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عیراق ڕانیە قەزایەکی سەر پارێزگای ھەولێر بووە و لە ساڵی ١٩٥٧ خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی‌.

 

چەندین شوێنەواری مێژوویی لە دەڤەری ڕانیەدا ھەیە:

 

لە ناوەڕاستی شاری ڕانیە گەڕەکێک ھەیە بە بەری ڕۆژھەڵاتدا بەناوی گەڕەکی قەڵات کە بە کۆنترین گەڕەکی شاری ڕانیە دادەنرێت کە بناغەی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی بووە. مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە. مامۆستا عەبدول ڕەقیب یوسف لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری ڕانیەدا دەڵێت: «مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ ٩٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.» «عەلی سەید گەورانی» نووسەر و مێژوونوس، لە ساڵی ١٩٣٠ لە کتێبی «لە عەمانەوە بۆ ئامیدی»دا لە بارەی قەڵاتی ڕانیەوە دەڵێت: «ڕانیە گردێکی کۆنی تێدایە،گوایە لەشکری ئێرانی لە کاتی خۆی ھەڵیان بەستوە، ئێستا خانووە چین بە چینی بەسەریەوە دروستکراوە بە چەشنی قەڵای ھەولێر.» لە تەنیشت گەڕەکی قەڵات گردێکی مێژووی تر ھەیە بە ناوی «گردە دێمە».

«گردی شمشارە» کە لە ساڵانی ١٩٥٧ بۆ ١٩٥٩ دا لە لایەن تیمێکی دانیمارێکی و عێراقیەوە پشکینیی بۆ کراوە، بە یەکێک لە کۆنترین گردەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە زیاتر لە ٢٤٧ نامەی بزماری و میخی و پەرستگایەکی سەردەمی ئاشووریەکان و ٧ چینی مێژووی تێدا دۆزراوەتەوە، ھەر سەردەمی پێش فەخفوری و حسونە، ورکا، ئاشوری و ھتد، بۆ دوای ھاتنی ئیسلام.

گردەکانی بازموسیان و بوسکێن،دوگرادان، کامەریان و قورەشینە و دێمە

تابلۆ ھەڵکۆڵراوەکەی لای دەستە ڕاستی دەربەند لە خۆرھەڵاتی شاری ڕانیە کە ھەڵکۆڵراوێکی مێژوویی ھەیە کە وێنەی مرۆڤێکە، بە ڕای ھەندێک لە شوێنەوارناسان پاشایەکی گۆتی یان لۆلۆییە، ئەم تابلۆ مێژووییە پانی مەترێک و بەرزی ٦٠ سانتیمەتر و نزیکەی ٢٠ مەتر لە زەویەوە بەرزە.

 

شاری ڕانیە لە سەردەمی نوێدا:

لە سەردەمی شیخ مەحمودی حەفید، بارەگای جێگری حاکمی سیاسی سلێمانی ئینگلیز لە دەربەندی ڕانیە بووە.

شەری بەناوبانگی دەربەندی ڕانیە لە ٢٣/٨/١٩٢٢ بە یەکێک لە دیارترین ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە خێڵە کوردە نیشتەجێبوەکانی ئەو ناوچەیە ڕۆلێکی گەورەیان تێدا گێراوە.

ڕاپەرینی ساڵی ١٩٨٢ و ڕاپەرینی ٥/٣/١٩٩١ کە بۆ یەکەم جارو لە شاری ڕانیە جەماوەری خەڵکی کوردستان بە گژ دەسەڵاتە خوێنرێژەکەی بەعسدا ھاتنەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە خوێنی ٨ شەھید شارەکەیان ڕزگار کرد، بەمەش دەروازەی ڕاپەرینی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان لە ڕانیە کرایەوە و بەرھەمی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی لێکەوتەوە، ھەر بۆ ئەمەش لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە نازناوی دەروازەی ڕاپەرینی پێدراوە.

ھەروەھا یەکەم بڵاوکراوە لە ڕانیەدا لە ساڵی ١٩٤٢ بەناوی «بڵێسە» دەرچووە.

 

جوگرافیا

شاری ڕانـیـە دەکەوێتە باکوری رۆژھەڵاتی کوردستانی باشوور و باکوری رۆژئاوای شاری سلێمانی , دەکەوێتە باکوری چیای قەندیل و باشوری قەزای کۆیە و رۆژھەڵاتی قەزای پشدەر‌ و رۆژئاوای قەزایشەقلاوە , مەرکەزی شاری ڕانیە سەرباری دەشتێکی بەپیت‌ و فراوان بە چیا دەورە دراوە, بەشی باکوری ئەو شارە بە چیای کێوەڕەش کە (١٢٠٠م) لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە دەورە دراوە, بەشی باشوری رۆژئاوای چیاکانی حاجیلە و ماکۆکە, لەنێوان ڕانیە و چوارقوڕنە , چیایەکی بچوک ھەیە کە جادەی پێدا دەروا بەناوی کلکەی کۆڵین , بەھەمان شێوە لە نێوان ڕانیە و قەڵادزێ‌ کلکە چیایەک ھەیە بەناوی دەربەند, ئەمە جگە لە زێی دەربەند کە لایەکی ڕانیەی گرتووە. قەزای ڕانیەش لە باشورەوە بە چیای کۆسرەت‌ و زێی بچوک‌ و لە خۆرھەڵاتیش بە چیای ئاسۆس و چیای کۆلارە و لە خۆرئاوایچیای حەریرە. ڕووبەری ناوەندی قەزای ڕانیە ٨کم٢دەکاتە (٣٢٠٠ دۆنم), پانتایی قەزای رانیە ٨٨٤کم٢ یە, دەشتی بیتوێنی ڕانیە کە یەکێکە لە دەشتە بەناوبانگەکانی کوردستان , بە دەشتێکی پان‌و بەرین دادەنرێت, درێژیەکەی (٣٠کم‌) و لە رۆژھەڵاتەوە بۆ رۆژئاواو پانیشی (٢٠-٣٠)کم دایە, رووبەرەکەی (٨٠٠کم٢) و بەرزیشی لە نێوان (٥٠٠-٦٠٠)کم دایە. رانیە (١٤٦کم) لە شاری سلێمانیەوەدوورە.

 

دانیشتووان

بە گوێرەی ئاماری سەرژمێری گازێتەربۆ ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ڕانیە نزیکەی ١٣٠٫٠٠٠ کەس و نزیکەی یانزە ھەزار خێزانە. دانیشتوانی ڕانیە پەیڕەوی ئاینی ئیسلام و سەر بە مەزھەبیشافعین.

 

شوێنەکان

گەرەکەکان: قەڵات، رەشەمێرگ، گڵینجان، سەرا، ڕزگاری، ڕاپەرین، ئازادی یەک، ئازادی دوو، کێوەڕەش، قوولە، فەرمانبەران، خانزاد، نەورۆز.دابان، ماردین ، ھەوارە بەرزە .

سەیرانگاکان: کەنار ئاوی دەربەندی ڕانیە، دەوروبەری سەرچاوەی ڕەشەمێرگ، لای گردەدێمە، سەیرانگای بێتواتە و گوندەکانی ناوچەی دۆڵی شاورێ و ئاکۆیەتی

پارکەکان: پارکی دەروازە، باخی گشتی،پارکی دایک، پارکی پێشمەرگە .

بازاڕەکان: قەیسەری نەقیب، بازاڕی کوردستانی نوێ.بازاری بیتوێن مۆڵ،

زانکۆکان: زانکۆی ڕاپەڕین

پەیمانگاکان :پەیمانگای کۆمپیوتەری رانیە ، پەیمانگای وەرزشی رانیە ، پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی رانیە، پەیمانگاى کۆمپیوتەری راپەڕینى ناحکومی – پەیمانگاى کۆمپیوتەری رانیەی ناحکومی.

ئامادەیییەکان: پێنجی ئازار، کۆدۆ، ڕانیەی کچان، کێوەڕەش، پەیام، رانیەی ئێواران، کێوەرەش،سەفین، کۆبانێ .

خوێندنگا بنەڕەتیەکان: گوڵستان، بابەگورگور، ھیوای ئێواران، بۆتێ، میدیا

مزگەوتەکان: مزگەتی گەورەی ڕانیە، مزگەوتی ناجیەخان، مزگەوتی ھەمزاغا، مزگەوتی قازی محمد، مزگەوتی قەندیل، مزگەوتی نزا، مزگەوتی صلاح الدین -راپەرین، مزگەوتی ئازادی،عبدالکریم مدریس، مزگەوتی خێرخوازان ، مزگەوتی ماردین.

Facebook Comments
ڕیکلام ........ ریکلام ....... ڕیکلام ........ ریکلام .......ڕیکلام ........ ریکلام .................................................................................................
کۆمپانیای مێگالیفت بۆ خزمەتگوزارەیەکانى مەصعەد باشترین جۆری مەصعەدمان لادەست دەکەوێت بە بەرزترین کوالیتی گەر دەخوازی باشترین کارت بۆ بکرێت و گرێنتیەکی تەواو وەربگریت و سەلامەتى تەواوەتى دەستەبەر بکەیت، ئەوە بێ دوو دڵی پەیوەندیمان پێوە بکە. ژمارەی مۆبایل: 07503636455 کۆمپانیای مێگا لیفت بۆ خزمەتگوزارەیەکانى مەصعەد باشترین جۆری مەصعەدمان لادەست دەکەوێت بە بەرزترین کوالیتی گەر دەخوازی باشترین کارت بۆ بکرێت و گرێنتیەکی تەواو وەربگریت و سەلامەتى تەواوەتى دەستەبەر بکەیت، ئەوە بێ دوو دڵی پەیوەندیمان پێوە بکە. ژمارەی مۆبایل: 07503636455

دەستنیشانى بکە

سەیرانگای مام خەلان لە دارەبەن

سەیرانگای مام خەلان-دارەبەن ئەم سەیرانگایە لەپێشوازی ئێوەی بەرێزدایە بەنرخێكی گونجاو پێشوازی دەكەین لەئاهەنگی بوك گواستنەوەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *