سدیق عەلی

سدیق عەلی لە چەند دێرێکدا:

– ناوى تەواوى: سدیق عەلی عەبدوڵڵا.

– یشەى ئەدەبى: شاعیر و رۆژنامەنووس.

– باوک و باپیری و باپیرە گەورەی تا حەوت پشت مەلا بوون، بۆیە بەر لەوەی بچێتە قوتابخانەی سەرەتایی، لەلای باوکی وانەی قورئانی خوێندوەو چەند مانگێکیش نێردراوە بۆ حوجرە، ئەو لە تەمەنی منداڵیدا چەند بەهرەیەکی هەبوە، بەڵام بەهۆی سەختی ژیان و نەبونی هاوکاری، تەواوی بەهرەکانی پوکاونەتەوە، لە چالاکی قوتابخانەدا، بە کاری وێنەکێشان و نواندن و گۆرانی، بەشدار بووە، پاشان لە قۆناغی ناوەندی چەند چیرۆکێکی نووسیوەو مامۆستایانی قوتابخانەکە هانیان داوە بەردەوام بێت، بەڵام وەک خۆی دەڵێت دۆخی ئەو وابوو، پێویستی بە ژانرێک بوو بتوانێت بە لوغز، ئەوەی لە خەیاڵیدایە بیڵێت.

– لە ساڵی 1986 لە قوتابخانەی ئاکۆی سەرەتایی، دەستی کردوە بە خوێندن، تەواوی ساڵەکانی خوێندنی سەرەتایی، یەکەم بووە، بەهۆی پیشەی مەلایەتی باوکیەوە، لە چەندین قوتابخانەی جیاجیا خوێندویەتی، چونکە باوکی بۆ مەلایەتی لە شوێنێک جێگیر نەبوە.

– لە ساڵی 2001، خوێندنی ئامادەیی تەواو کردوە.

– لە ساڵى 2002 بۆ خوێندنی دبلۆم لە بواری رۆژنامەگەری چۆتە شاری سلێمانی، پاشان چەند ساڵێک لە سلێمانی ماوەتەوەو کاری رۆژنامەنوسی کردووە.

– لە ساڵی 2006 دا گەڕاوەتەوە شاری رانیە و ژیانى هاوسەرگیری پێکهێناوە.

– لە ژیانی منداڵی و هەرزەکاریدا بە شاگردی و ساردەمەنی فرۆشتن و میوە فرۆشتن و حەمباڵی، توانیویەتی کەمێک بارگرانی خێزانەکەی کەم بکاتەوە، بۆیە وەک خۆی دەگێرێتەوە کاتێک تەمەنی پازە ساڵ بووە، بۆتە شاگرد لای وەستایەکی دۆندرمەو مانگانەی کارەکەی رێک داوەتە پێداویستی ماڵەوەو بەشی قژ چاک کردنێکی بۆخۆی هەڵنەگرتوە، لە سەرەتای تەمەنی گەنجێتیدا باری سەختی گوزەران و خەونی خنکاوو شەڕی ناوخۆ و چەند هۆکارێکی دیکە، بەهرەی شیعری لای ئەو دێننە جۆش و چەند دەقێکی شیعری دەنووسێتن پاشان بە شەرمەوە پیشانی شاعیرە بە ئەزمونەکانی شاری رانیەی دەدات و ئەوانیش مژدەی ئەوەی دەدەنێ، کە توانا شیعریەکانی باڵان.

– لە ساڵی 1999 یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی چاپکردووە و دەنگدانەوەیەکی باشی هەبووە و بوەتە هۆى ناسینی چەندین شاعیری ناودار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

– لە ساڵی 2002 بەملاوە، بەشداری فێستیڤاڵ و پێشبڕکی شیعریەکان کردووە و و چەندین خەڵاتى بەدەستهێناوە.

– لە ساڵى 2005 خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی پەڕەموچى لە شارى کەرکوک بەدەستهێناوە.

– لە ساڵى 2006 خەڵاتی یەکەمی فانی لە شاری رانیە بەدەستهێناوە..

– لە ساڵى 2008 خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی گەلاوێژى لە سلێمانی بەدەستهێناوە.

– لە ساڵی 2004 بوەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی ئاڵای ئازادی و لە چەندین رۆژنامەو گۆڤارو وێبسایتی دیکەدا، نووسین و بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوە.

– تا ئێستا چەند شیعرێکى وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی و سویدی.

خاوەنى چەند بەرهەمێکى چاپکراوە، لەوانە:

– چەندە غەریبین بەدوای نەوارەکانی نون دا، ساڵى 1999.
– شەش، ساڵى 2001.
– من و پەنجەرە ئێوە خۆش، ساڵى 2004.
– کەوتنە خوارەوە لە تۆ، ساڵى 2011.
– برادەر، ساڵى 2020.

Facebook Comments
ڕیکلام ........ ریکلام ....... ڕیکلام ........ ریکلام .......ڕیکلام ........ ریکلام .................................................................................................
کۆمپانیای مێگالیفت بۆ خزمەتگوزارەیەکانى مەصعەد باشترین جۆری مەصعەدمان لادەست دەکەوێت بە بەرزترین کوالیتی گەر دەخوازی باشترین کارت بۆ بکرێت و گرێنتیەکی تەواو وەربگریت و سەلامەتى تەواوەتى دەستەبەر بکەیت، ئەوە بێ دوو دڵی پەیوەندیمان پێوە بکە. ژمارەی مۆبایل: 07503636455 کۆمپانیای مێگا لیفت بۆ خزمەتگوزارەیەکانى مەصعەد باشترین جۆری مەصعەدمان لادەست دەکەوێت بە بەرزترین کوالیتی گەر دەخوازی باشترین کارت بۆ بکرێت و گرێنتیەکی تەواو وەربگریت و سەلامەتى تەواوەتى دەستەبەر بکەیت، ئەوە بێ دوو دڵی پەیوەندیمان پێوە بکە. ژمارەی مۆبایل: 07503636455

دەستنیشانى بکە

فێرگەی تۆپی پێی منداڵانی رانیە

فێرگەی تۆپی پێی منداڵانی رانیە فێرگەی تۆپی پێ ی ڕانیە ( فێرگەی دایک ) ئەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *